سەرۆکی حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن لە بەرامبەر پەرەسەندنی هێرشەکانی سەر غەززە
خەلیل ئەلحەییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر هێزە داگیرکەرەکان بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر غەززە ڕابگرن.
خەلیل ئەلحەییە ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس، ئیدانەی کوشتنی بە ئەنقەستی بەرپرسانی باڵای هێزی پۆلیسی فەلەستین لە شاری غەززە لە لایەن رژێمی داگیرکەر کرد.
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەلحەییە ڕایگەیاندووە، هێرشە بەردەوامەکانی رژێمی داگیرکەر، ڕێبازی شەڕانگێزی بەردەوامی ئەو رژێمە پشتڕاست دەکەنەوە، کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان و نێوەندگیرییەکان و گەرەنتییە نێودەوڵەتییەکانی ئێستایان پشتگوێ خستووە.
ئەلحەیە بە هۆشداری ئەوەی کە گرژییە بەردەوامەکان بەرپرسیارێتییەکی گەورە و گرینگ دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتانی نێوەندگیر و گەرەنتیکار، داوای دەستوەردانی بەپەلەی کرد بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی ڕێککەوتنی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی بازنەی ململانێکان، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی داگیرکەر دەبێت دەستدرێژیەکانی خۆی ڕابگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣٦٠ کەس.
بەهۆی زەوی لەرزینێک لە کانگایەکی زێڕ لە شاری زامبۆی لە ڕۆژئاوای کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە نزیک سنووری وڵاتی کامێرون، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار پشتیوانی لە لێدوانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کە تورکیا دەتوانێت هەنگاوی ڕیشەیی لە دژی پێشێلکارییەکانی غەززە بنێت.