زەوی لەرزین لە کانگای زێڕ لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست: زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی زەوی لەرزینێک لە کانگایەکی زێڕ لە شاری زامبۆی لە ڕۆژئاوای کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە نزیک سنووری وڵاتی کامێرون، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەو ڤیدیۆیانەی کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدەن کە خاک لە شوێنی ڕووداوەکە بەسەر خەڵکێکدا دەڕوخێت و هەندێکی دیکەش بەرەو شوێنێکی سەلامەت هەڵدێن.
ئادامۆ ئابدۆن، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی گاروا-بۆلایی سنووری کامێرون، ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕووی داوە.
ئابدۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا "١٠٧ تەرم لە داروپەردوو دەرهێنراون".
تا ئێستا هۆکاری زەوی لەرزین لە کانەکەدا ڕوون نییە. هەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان هەیە.
ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە لێدوانێکی داواکاری گشتی لە بابوا، ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە بەهۆی "ڕووخانی چەند تونێلێکی ژێرزەمینیی کە کانگەرەکان تێیدا کاردەکەن" ڕووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز، بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر، بە ئاماژەدان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا "خۆی دەخاتە سەرگەرمییە مەترسیدارەکان" لە سوریا و هەڕەشەی کرد کە ئەوان هیچ هەنگاوێک لە دژی ئەوان قبوڵ ناکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣٦٠ کەس.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار پشتیوانی لە لێدوانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کە تورکیا دەتوانێت هەنگاوی ڕیشەیی لە دژی پێشێلکارییەکانی غەززە بنێت.