بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر هەڕەشەی لە تورکیا کرد
ئیسرائیل کاتز، بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر، بە ئاماژەدان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا "خۆی دەخاتە سەرگەرمییە مەترسیدارەکان" لە سوریا و هەڕەشەی کرد کە ئەوان هیچ هەنگاوێک لە دژی ئەوان قبوڵ ناکەن.
کاتزی سەهیۆنی، لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بە زمانی تورکی ڕایگەیاندووە، "رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، تورکیا بەرەو سەرگەرمییە مەترسیدارەکان لە سوریا ڕادەکێشێت."
کاتزی داگیرکەر وتی، "ئیسرائیل ڕێگە نادات هیچ ئەکتەرێک هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات بکات، باشترە ئەردۆغان لە پەرلەمان بەردەوام بێت لە قسە درۆ و خەیاڵیەکانی دژی ئیسرائیل نەک هەوڵی تاقیکردنەوەی ئیرادەی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی بدات."
رژێمی داگیرکەر ڕۆژی ١٨ی ئاب هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە نزیک سنووری تورکیا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا "سەربازگەیەکی سەربازی" لەوێ دادەمەزرێنێت.
دەسەڵاتدارانی سوریا ئامادەبوونی تورکیایان لە بنکەکە ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند هیچ پلانێکی وا لە ئارادا نییە. وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە، "پێش و لە کاتی هێرشی ئیسرائیلدا هیچ ئامادەیییەکی سەربازیی تورکیا لە بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە سوریادا نەبووە. بۆ ئارامی و سەقامگیری سوریا و ناوچەکە، زۆر گرنگە ئیسرائیل ئەم هێرشە بێمانایانە بوەستێنێت و پابەند بێت بە مەرجەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان. ئێمە پاڵپشتی سوریا دەکەین لە هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی ژێرخانی و توانای سەربازیی لە چوارچێوەی بنەمای 'یەک سوپای'دا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣٦٠ کەس.
بەهۆی زەوی لەرزینێک لە کانگایەکی زێڕ لە شاری زامبۆی لە ڕۆژئاوای کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە نزیک سنووری وڵاتی کامێرون، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار پشتیوانی لە لێدوانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کە تورکیا دەتوانێت هەنگاوی ڕیشەیی لە دژی پێشێلکارییەکانی غەززە بنێت.