وەقفی یەتیمەکان لە بەنگلادیش بۆ منداڵانی یەتیم بەرنامەیەک ڕێکدەخات
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە وڵاتی بەنگلادیش لە یەتیمخانەی مامۆستا فەسیح گولەر بەرنامەیەک بۆ منداڵانی یەتیم ڕێکخست.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکییەکانی خێرخوازی بە تایبەت بۆ منداڵە یەتیمەکان بەڕێوە دەبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بەنگلادیش.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفەکە لە یەتیمخانەی مامۆستا فەسیح گولەر بۆ منداڵەکانی یەتیم بەرنامەیەکی مەولوود و ئێوەرخوان ڕێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری جەمیل جاهید ئونسال هەماهەنگکاری گشتی وەقفی یەتیمەکان بەڕێوەچوو. بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد و مەولوودنامە خوێندرا و دوعا کرا.
ئونسال سەبارەت بە چالاکەیەکە وتی، "ئێمە ئەو خۆشییەمان ئەزموون کرد کە لەسەر یەک مێز کۆبووینەوە و ژەمێکمان لەگەڵ منداڵەکانماندا دابەش دەکرد و ئامرازێک بووین لە هێنانی زەردەخەنە بۆ دەموچاویان. ئەم بەرنامەیەی لە بەنگلادیش ئەنجامماندا زیاتر بوو لە تەنها ژەمێک؛ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی منداڵە یەتیمەکانمان هەست بە پشتگیریمان بکەین، دەست لە دڵیان بدەین و پەیوەندی برایەتیمان بەهێزتر بکەین."
ناوبراو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە چالاکییەکانیان بە پشتگری خێرخوازەکان ئەنجام دەدرێن و وتی، "وەک وەقفی یەتیمەکان، بە پاڵپشتی خێرخوازانمان، بەردەوامین لە گەیشتن بە منداڵانی یەتیم کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەژین، دابینکردنی پێداویستیەکانیان، و گۆڕانکاری لە ژیانیاندا دروست دەکەین. لە ڕێگەی کارەکانمانەوە لە بەنگلادیش بەردەوامین لە وەستان لە تەنیشت منداڵە یەتیمەکان و هێنانی زەردەخەنە بۆ ڕووخساریان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پارتی ئایندە (گەلەجەک)ی تورکیا کە ساڵی ٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد داوودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا دامەزرا خۆی هەڵوەشاند.
لە ئەنجامی هێرشێکی دۆرنی ڕووسیا بۆ سەر مۆلێک لە وڵاتی ئۆکراینا لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی نوقبوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی تونس لانیکەم ١٣ هاوڵاتی تونس بێ سەروشوێن بوون و ٢ کەسیش بە زیندوویی ڕزگار کران.