حیزبەکەی ئەحمەد داوودئۆغلو خۆی هەڵوەشاند
پارتی ئایندە (گەلەجەک)ی تورکیا کە ساڵی ٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد داوودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا دامەزرا خۆی هەڵوەشاند.
کۆنگرەی حیزبەکە بە بەشداری ١٨٠ نوێنەری حیزبەکە لە بارەگای گشتی حیزبەکە بەڕێوەچوو. لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا ١٦٤ نوێنەر دەنگی پشتیوانیان لە هەڵوەشاندن دایەوە و ١٦ نوێنەری دەنگی نەخێریان دایەوە.
دوای دەنگدانەوەکە پارتی ئایندە بە شێوەی یاسایی کۆتایی بە چالاکییەکانی خۆی هێنا.
حیزبەکە سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنی خۆی ڕایگەیاند، "ئێمە کە بە دڵسۆزی و کەرامەت و حەماسەتێکی زۆرەوە پارتی ئایندەمان دامەزراند، ئەمڕۆش بە هەمان دڵسۆزی و کەرامەت و عەقڵی ساغ و ئیرادەی باو و شەرەفەوە دادەیخەین. ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دەیدەین، تەسلیمبوون نییە؛ پابەندبوونە بە پاراستنی ئەو بەهایانەی باوەڕمان پێیانە و بناغەی ئەخلاقی سیاسەت! سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو هەڤاڵان و هاووڵاتیانمان دەکەین کە لە دامەزراندنی ئێمەوە تا ئەمڕۆ پاڵپشتی دۆزی ئێمە بوون، بەتایبەتی سەرۆکەکەمان بەڕێز ئەحمەد داوودئۆغلو."
پارتی ئایندە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن ئەحمەد داوودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا کە لە ئاک پارتی جیابوبوو دامەزرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی دۆرنی ڕووسیا بۆ سەر مۆلێک لە وڵاتی ئۆکراینا لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣٠ کەسیش بریندار بوون.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە وڵاتی بەنگلادیش لە یەتیمخانەی مامۆستا فەسیح گولەر بەرنامەیەک بۆ منداڵانی یەتیم ڕێکخست.
لە ئەنجامی نوقبوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی تونس لانیکەم ١٣ هاوڵاتی تونس بێ سەروشوێن بوون و ٢ کەسیش بە زیندوویی ڕزگار کران.