کوڕە گەورەی شەهید فەتحی خازم لە لایەن داگیرکەران دەستبەسەر کرا
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شاری جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و کوڕی شەهید فەتحی خازمیان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شاری جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. هێزەکانی داگیرکەر لە کاتی هەڵکوتانە سەر جەنین کوڕی شەهید فەتحی خازمیان دەستبەسەر کرد کە چەند ڕۆژ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی داگیرکەران شەهید بوبوو.
فەتحی خازم باوکی هەردوو شەهید ڕەعد خازم و عەبدولڕەحمان خازم بوو. ڕەعد خازم ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی ساڵی ٢٠٢٢ لە شەقامی دیزەنگۆفی تەلئەبیب بوو و عەبدولڕەحمان خازمیش دواتر لە میانی هێرشی هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە جەنین شەهید کرابوو. هەروەها کچەکەی فەتحی خازم چەندین مانگە لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر دەستبەسەر کراوە و لە زیندانە.
فەتحی خازم لەم دواییانەدا و لە میانی هەڵکوتانە سەری هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر ماڵەکەی، ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بکات و سووکایەتیی پێ بکرێت؛ هەر بۆیە هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ناو ماڵەکەیدا تەقەیان لێ کرد و شەهیدیان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پاڵپشتی خێرخوازان، بەبۆنەی مەولودی نەبی (ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا) لە بەنگلادیش ژەمە خۆراکی بۆ یەتیمەکان و خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین کرد.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکاندا، پەلاماری چەندین ناوچەیان لە شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا دا و لانیکەم ٤ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر ناوچەی مەعریە لە گوندەواری دەرعا لە باشووری سوریا.