رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتایە سەر ناوچەی مەعریە لە گوندەواری دەرعا
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر ناوچەی مەعریە لە گوندەواری دەرعا لە باشووری سوریا.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سوریا، هێرشەکە ئەمڕۆ بەیانی ئەنجام دراوە و هێزەکانی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان هەڵکوتانە سەر ناوچەکە.
سەبارەت بە ژمارەی هێزە داگیرکەران و ماوەی مانەوەی داگیرکەران لە ناوچەکە زانیاریێک بڵاو نەکرایەوە.
هێزەکانی داگیرکەر پێشتر چەندین جار هێرشیان کردبوو سەر ئەو ناوچەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پاڵپشتی خێرخوازان، بەبۆنەی مەولودی نەبی (ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا) لە بەنگلادیش ژەمە خۆراکی بۆ یەتیمەکان و خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین کرد.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکاندا، پەلاماری چەندین ناوچەیان لە شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا دا و لانیکەم ٤ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شاری جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و کوڕی شەهید فەتحی خازمیان دەستبەسەر کرد.