سوپای ڕووسیا لە ئۆدێسا هێرشی کردە سەر کەشتیێکی بارهەڵگر
وەزارەتی بەرگڕی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە بەندەری ئۆدێسا کەشتیێکی بارهەڵگر کە چەکی بۆ سوپای ئۆکراینا دەگواستەوە کرایە ئامانج.
وەزارەتی بەرگڕی ڕووسیا ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر بەندەرەکانی ئۆکراینا کە بە سوودی هێزەکانی چەکداری ئۆکراینا کار دەکەن چڕتر کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ناوچەی ئۆدێسا دوو ناوەندی لۆجیستیکی کە لە لایەن سوپای ئۆکراینا بەمەستی سەربازی بەکار دەهێنران کرایە ئامانج و لەناوبران. هەروەها لە بەندەری یوجنی ٣ تانکەری سووتەمەنی و ٤ کۆگای ئامێری سەربازی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لەناوبران.
وەزارەتەکە ئیدعای کرد کە سوپای ڕووسیا تەنها هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی سەربازی و ژێرخانی بەرگری ئۆکراینا و لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکان چەکەکانی ستراتیژی وردبین و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بەکار دەهێنرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە وێرانکردنی بارەگای ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئونروا لە قودس لەلایەن حکومەتی نەتانیاهۆوە، تاوانێکی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
حەماس ڕوخاندنی بارەگای ئونروا لە ناوچەی کەفر عەقەب لە قودس لە لایەن داگیرکەران وەک بەشێک لە هێرشی سیستەماتیک لە دژی خەڵکی فەلەستین و بەردەوامی پێشێلکارییەکان دژی دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد.
ئەحمەد بەدرەدین حەسون، موفتی گەورەی پێشووی سوریا کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریادا خزمەتی کردووە، بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و شەرعیەتدان بە کوشتن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.