باسم نەعیم: وێرانکردنی بارەگای ئونروا لە قودس تاوانێکی جەنگییە
دکتۆر باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە وێرانکردنی بارەگای ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئونروا لە قودس لەلایەن حکومەتی نەتانیاهۆوە، تاوانێکی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
دکتۆر باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس سەبارەت بە وێرانکردنی بارەگای ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئونروا لە قودس لەلایەن حکومەتی نەتانیاهۆوە ڕایگەیاند، "ئەم کارە تفکردنە دەموچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لەلایەن گرووپێکی یاخی و نەخۆشەوە کە بە درێژایی چەندین دەیە پارێزبەندییان لە هەر جۆرە سزایەک بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە."
باسم نەعیم جەختی کردەوە نەبوونی ڕێکاری سزادانی کرداریی دژی رژێمی سەهیۆنی و بەسەندەکردن بە دەرکردنی بەیاننامە و لێدوانەکان، بە واتای هاودەستییە لەگەڵ ئەم تاوانەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس ڕوخاندنی بارەگای ئونروا لە ناوچەی کەفر عەقەب لە قودس لە لایەن داگیرکەران وەک بەشێک لە هێرشی سیستەماتیک لە دژی خەڵکی فەلەستین و بەردەوامی پێشێلکارییەکان دژی دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد.
ئەحمەد بەدرەدین حەسون، موفتی گەورەی پێشووی سوریا کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریادا خزمەتی کردووە، بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و شەرعیەتدان بە کوشتن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
وەزارەتی بەرگڕی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە بەندەری ئۆدێسا کەشتیێکی بارهەڵگر کە چەکی بۆ سوپای ئۆکراینا دەگواستەوە کرایە ئامانج.