زێلێنسکی: سوپای ئۆکرانیا ١٦ ئامانجی لە ڕووسیا پێکدا
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر ١٦ ئامانج لە خاکی ڕووسیا
زێلێنسکی لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا بە مووشەکی دوور مەودا هێرشی کردووەتە سەر کەرتی نەوت، کە بانگەشەی ئەوە دەکات ڕووسیا بۆ پارەدارکردنی شەڕەکە بەکاریدەهێنێت.
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە هێرشەکان فڕۆکەخانە و یەکە مووشەکییەکان و دامەزراوە ژێرخانییە جۆراوجۆرەکانیش کردۆتە ئامانج کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئۆکرانیا بەکارهێنراون و ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکان کاریگەرییان لەسەر چالاکییە لۆجستییەکانی ڕووسیا هەبووە.
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا وەڵامی هێرشەکانی ڕووسیا دەداتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هێرشانە ئامانجیان زیادکردنی تێچووی شەڕە بۆ ڕووسیا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی جەزائیر بەهۆی گەرمای زۆرەوە ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی نیپاڵ لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش بێ سەروشوێنن.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بەنگلادیش.