ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی جەزائیر: ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی جەزائیر بەهۆی گەرمای زۆرەوە ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەعید سایوت وەزیری ناوخۆی جەزائیر بڵاوی کردووە، بە گشتی ١٢ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، لە کۆی ٥٨ ئاگرکەوتنەوە کە بەهۆی شەپۆلی گەرماوە دەستیپێکردوە، ٢١یان کۆنترۆڵکراون و دەستێوەردانی زەمینی و ئاسمانی لە ٣٧ شوێنی ماوەدا بەردەوامە.
مانگی ڕابردوو بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە دارستانەکانی وڵات ٦ کەس گیانیان لەدەستدابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئەو لافاو گەورەیەی نیپاڵدا، لانیکەم ١٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بێسەروشوێنن.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی نیپاڵ لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش بێ سەروشوێنن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر ١٦ ئامانج لە خاکی ڕووسیا