لە نیپاڵ بەهۆی لافاوەوە ژمارەی مردووان بۆ ١٥٧ کەس بەرزبووەوە و تا ئێستاش سەدان کەس بێسەروشوێنن
لە ئەنجامی ئەو لافاو گەورەیەی نیپاڵدا، لانیکەم ١٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەو لافاوانەی ناوچەی ڕاسووای نیپاڵی گرتەوە کە نزیکە لە سنووری تبت، گوندەکانی وێران کرد و زیانی بە ژێرخانی وڵات گەیاند. بەهۆی لافاوەکەوە ١٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای ئەمنی لە بەندەری گیرۆنگ لە تبت نیشان دەدەن کە لافاوێکی گەورە بە خێرایی بە ناوچەکەدا تێدەپەڕێت و دواتر بەرەو ناوچەی ڕاسووا لە نیپاڵ بڵاودەبێتەوە و وێرانکارییەکی بەرفراوانی بەدرێژایی ڕووباری بۆتێ کۆشی دروستکردووە.
بەپێی وتەی بەرپرسان، ئاوی لافاو لە نزیکەی کاتژمێر ٩ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی تبتەوە هاتۆتە ناو ڕووباری بۆتێ کۆشی و کاریگەری لەسەر قەزای ڕاسووا و دادینگ لە نزیک سنووری تبت و هەروەها قەزای نوواکۆت لە باشووری ڕۆژئاوای کاتماندۆ دروستکردووە.
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتیاری نیپاڵ، لانیکەم ٣٨٤ گەشتیار لەو ناوچەیە بێسەروشوێنن؛ لەو ژمارەیە ٢٩١ کەسیان بیانین و ٩٣ کەسیان نیپاڵین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکانی ٧.٢ و ٧.٥ پلە کە لە ٢٤ی حوزەیران ڤەنزوێلای گرتەوە، بۆ ٦ هەزار و ٥٠٩ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
عهباس عراقچی وهزیری دهرهوهی ئێران لە نامەیەک بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد "جیهان سەرکۆنەی گوشاری ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران بکات."
لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی جەزائیر بەهۆی گەرمای زۆرەوە ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.