نزیکەی ٢ هەزار کەس لە لافاوەکەی نیپاڵ بێسەروشوێن بوون
بەپێی ئامارەکانی دەزگای نیشتمانی کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکانی ئەو وڵاتە، تا ئێستا چارەنووسی نزیکەی ٢ هەزار کەس نادیارە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئەو ڕێکخراوە، دوای لافاوێکی گەورە لە نیپاڵ نزیکەی ٢ هەزار کەس بێسەروشوێنن، بەڵام زیاتر لە ٤ هەزار و ٤٠٠ کەس ڕزگارکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەزار و ٩٢٤ کەس بێسەروشوێنن" و ٥١٧ کەسیان گەشتیارى بیانی بوون.
بەپێی داتاکانی ئێستا، ١٥ هەزار و ٤٣١ کەس بەشداری ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری دەکەن.
تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری تا ئێستا تەرمی ٥٧٩ قوربانییان دەرهێناوە. ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کەمپی ئاوارەکانی جەبالیا، لەو شوێنەی شەپۆلەکان خۆیان بە بەردەکانی ئارامگرتندا دەدەن، حوزەیفە سەمیر ئەلکەحلوت لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤، لە خێزانێکی فەلەستینی کە لەلایەن دوژمنی سەهیۆنییەوە لە گوندی "نەعلیا" لە ساڵی ١٩٤٨ کۆچپێکرابوون، لەدایک بوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی ئەو فەلەستینییانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەی رژێمی داگیرکەر بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی ناوچەی “حەرش سەعادە” لە شاری جەنین شەهید بوون، لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین و ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی سەرەخۆشی کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا" دادەمەزرێنن بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکە.