"ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمان" لە ئەمریکا دادەمەزرێت
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا" دادەمەزرێنن بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکە.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمێکدا لە بارەگای ئیدارەی نیشتمانیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس بەشداری کرد.
ترامپ لە وتارەکەیدا لە مەراسیمەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هێشتا هەنگاوی زۆری ماوە لە گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسماندا، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٩دا سەرکردایەتی دروستکردنی کرد، لەم ڕووەوە چارەنووسسازە.
ترامپ ڕایگەیاند کە لە کاتێکدا گەیشتن بە مانگ زۆر گرنگە لە گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسماندا، بەڵام بەس نییە و ئەمڕۆ واژۆ دەکات بۆ دامەزراندنی ئەکادیمیایەکی نوێ بە ناوی "ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا" بۆ ئەوەی گەڕان بە بۆشایی ئاسمان بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببات.
تیمی ئارتمیسی دووەم کە لە یەکەمی نیسانەوە دەستیان بە ئەرکەکەی کردووە، لە ماوەی گەشتە ١٠ ڕۆژە ئەرکەکەیدا بە دەوری زەوی و مانگدا نزیکەی ١١١٨ هەزار کیلۆمەتریان بڕیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی ئامارەکانی دەزگای نیشتمانی کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکانی ئەو وڵاتە، تا ئێستا چارەنووسی نزیکەی ٢ هەزار کەس نادیارە.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدبوونی ٣ لە خەباتکارە ئازاکانی خۆڕاگری ڕاگەیاند.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە.