٦٠مین ساڵوەگەری شەهید بوونی سەید قوتب
زانا و بیرکار میسڕی سەید قوتب کە لە بارەی ئیسلام بووە خاوەنی ناسنامەیەکی بژاردە و بۆ باوەریەکەی تێکۆشان کردوە و لە ئەنجامیدا شەهید بووە، یادی ٦٠مین ساڵوەگەری شەهید بوونی سەید قوتب دەکرێت.
سەید قوتب کە لە میسڕ ناڕەزایەتی دەردەبڕی لە بەرامبەر مەیل کردن بۆ لای ڕۆژئاوایەکان و لە دژی بێ ئەخلاقی ڕاوەستا و بۆ ئەوەی گەل ببێتە خاوەنی ناسنامە و بیرێکی ئیسلامی کە ونیان کردوە هەوڵ دەدا و کار دەکرد و هەروەها دەیوت، دەبێت تێگەشتنی ئیسلامی دووبارە دروست بکرێت ٥٥ ساڵ پێشتر لە لایەن سەرۆکی ئەو کاتی میسڕ جەمال عبدالناصر شەهید کرا.
سەید قوتب کە خاوەنی تەفسیری "فی ظلال قرئان"ـە کە جیهانی ئیسلام سوودی لێ وەردەگرێت و بۆ زۆر بزووتنەوەی ئیسلامی بووە مەشخەلێک، لە ساڵی ١٩٠٦ لە گوندێکی شارۆچکەی ئاسیوتای وڵاتی میسڕ لە دایک بوو و پێش لە تەمەنی ١٠ ساڵی قورئانی پیرۆزی لەبەر کرد.
یەکێک لە مامۆستاکانی سەید قوتب مەهدی عەللامە بوو. مەهدی عەللامە سەبارەت بە قوتابیەکەی وتبووی، "لەبەر ئەوەی سەید قوتب بووە قوتابی من ئەوە بۆ من مایەی شانازی و خۆشحالیێکی زۆر گەورەیە."
سەید قوتب بەهۆی تیروانین و تێگەشتنەکەی کاریگەری زۆر بە سەر کۆمەل و جەماعەتەکان هەبوو، پەروەردەی ناوەڕاست و ئامەدەیی خۆی لە الازهر تەواو کرد و دواتر لە کۆلیژی دارالعلومی زانکۆی قاهیرە دەستی بە خوێندن کرد. سەید قوتب دوای تەواو کردنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٣٣ لە هەمان زانکۆ وەکو ئەندامی پەروەدەیی دەستی بە کار کرد.
سەید قوتب لە ساڵی ١٩٣٩ ڕووی کردە لای فیکری ئیسلامی و لە ساڵی ١٩٤٦ وتارێک بە ناوی "دەرسەکانی ڕەوش" نووسی و لە وتارەکەی باسی لەوە کرد، ئیسلاحی کۆمەڵگا و کار کردنی مسوڵمانەکان لەم بارەیە فەرمانی قورئانە. قوتب بەو نووسینەکەی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر تێکچوونی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی لە میسڕ. بە پێی زۆر کەسەکان ئەو وتارەکە یەکەم هەنگاوی سەهید قوتب بوو بەڕەو کەوتنە ناو فیکری ئیسلامی.
سەید قوتب لە ساڵی ١٩٤٩ چووە وڵاتی ئەمریکا و نزیکەی ٣ ساڵ لەوێ بوو. سەید قوتب لەو ٣ ساڵە زۆر ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر شێوەی ژیان لە ئەمریکا و نەژادپەرستی کە لەوێ هەیە و مەدەنیەتی ئەمریکای! قبول نەکرد و ڕەدی کرد. لە هەمان ساڵەکاندا کاتێک لە دەروەی وڵات بوو کتێبی "لە ئیسلامدا دادپەروەری کۆمەڵایەتی" نووسی و چاپی کرد. سەید قوتب کاتێک لە ئەمریکا بوو هەموو جارێک نامە بۆ هاوڕێکانی دەنارد و لە نامەکان هەموو جارێک شەرمەزاری کۆمەڵگای ئەمریکا دەکرد. لە نامەکان دەیوت "لە مەدەنیەتی ئەمریکا گرنگیەکانی ڕووحی هیچ نییە."
سەید قوتب کە لە بەرهەمەکانی لە دژی تێگەشتنی ئیسلامی کە پڕ لە خورافەتەکانە لە سەر ڕێگای ڕاستی ئیسلام تێکۆشان دەکرد، کاتێک گەڕایەوە میسڕ واز لە کارەکەی هێنا و بەژداری جەماعەتی إخوان المسلمین بوو. کاتێک سەید قوتب واز لە ئەدەبیات هێنا و ڕووی کردە لای جەماعەتی ئیخوان بۆیە قۆناغێکی نوێ دەستی پێ کرد. سەید قوتب لە ناو جەماعەت دەستی بە چالاکیەکان کرد و باس لە زیانی مەیل کردن بەڕەو ڕۆژئاواییەکان کرد و هەوڵ دەدا گەلی میسڕ ئیحیا و زیندوو بکات.
شەهید بوونی سەید قوتب
لە ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٥٤ جەماعەتی إخوان المسلین بە هەوڵی کوشتنی جەمال عبدالناصر تۆمەتبار کرا کە لەو کاتەدا سەید قوتبیش یەکێک لە ئەندامانی جەماعەتی ئیخوان بوو. لە ئەنجامدا چەندین ئەندامی ئیخوان دەست بە سەر کران کە یەکێکیان سەید قوتب بوو و سزای ١٥ ساڵ زیندانی بوون بە سەید قوتب درا.
لە قۆناغی زینداندا زۆر ئەشکەنجە بە سەید قوتب درا کە لە ئەنجامی ئەو ئەشکەنجانەدا سەید قوتب تووشی خوێنڕژی گەدەکی بوو. دوای ١٠ ساڵ زیندانی بوون بەهۆی خراپ بوونی ڕەوشی تەندروستیەکەی بە مەرجی زیندانی بوون لە ماڵ لە ساڵی ١٩٦٤ ئازاد کرا.
دوای ئازاد بوون سەید قوتب لە ساڵی ١٩٦٥ بەرهەمێک بە ناوی "نیشانەکانی لە سەر ڕێگا" نووسی و بۆیەوە دووبارە دەست بە سەر کرا. دوای ئەو قۆناغە سەید قوتب و جەماعەتی ئیخوان بە هەوڵی ئەنجام دانی کودەتا لە بەرامبەر دەوڵەت تۆمەتبار کران.
کاتێک بڕیاری لە سێدارەدانی درا دەمخەندە بوو
لە ئەنجامی دادگادا سزای لە سێدارەدان بە سەید قوتب درا، کاتێک بڕیاری لە سێدارەدانی درا دەمبەخەندە و خۆشحال بوو، چونکە دەگاشت لای خودا.
دوای بڕیاری لە سێدارەدانی سەید قوتب، زەلامەکانی جەمال عبدالناصر بۆ ئەوەی سەید قوتب لە ڕێگاکەی بەگەڕێنەوە لەگەڵ خوشکی سەید قوتب پەیوەندی ئەنجام دەدەن و بۆ سەید قوتب نامەیەک دەنێرن، "ئەگەر بڵێی تەواوی ئەو کارەکانی کە تا ئێستا ئەنجامت داوە هەڵە بوون و داوای لێبوردن لە سەرۆک کۆمار جەمال عبدالناصر بکەی سزای لە سێدارەدان بەتاڵ دەکرێت و سەربەست دەبی."
"من زەلیل نیم کە داوای لێبورن لە ڕۆژئاوا بکەم"
حەمیدە قوتب کە نەیدەویست براکەی لە سێدارە بدرێت، نامە و داوای زەلامەکانی جەمال عبدالناصر بۆ سەید قوتب نارد؛ لە بەرامبەری سەید قوتب ئەو وڵامەی دایەوە "ئەگەر من سزای لە سێدارەدانی حەقم کردبێت ئەوە بە پێی فەرمانی خودا دەبێت و من ناتوانم ئیعترازی ئەو شتە بکەم؛ چۆن دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو شتە ناحەقیە. بەڵام ئەگەر من ببمە قوربانی ستەمی ڕۆژئاوا، ئەو کاتیش من زەلیل نیم کە داوای لێبورن لە ڕۆژئاوا بکەم!"
ڕەسوولی خودا بە منی وت "ئەو شتەی لە سەر ئەستۆت بوو ئەنجامت دا. شەهیدی لە تۆ پیرۆز بێت"
دوای بڕیاری لە سێدارەدان سەید قوتب بەو کەسانەی بۆ سەردانی دەهاتن دەیوت، "غەمگین نەبن، ڕەسوولی خودا هاتە خەونی من. لە ئەسبێکی سپی سوار بوو و بە منی وت "ئەو شتەی لە سەر ئەستۆت بوو ئەنجامت دا. شەهیدی لە تۆ پیرۆز بێت." سەید قوتب بەو وتانە ئیخلاس و سەمیمیەتی خوی نیشان دەدا.
ئەو وتانەی سەید قوتب جارێکی تر خۆی ڕادەستی کردنی سەید قوتب بە خودا و بە هێز بوونی باوەڕیەکەی نیشان دەدا و ئەو شتە بووە هۆکار کە لە ناو جیهانی ئیسلام وەکو نمونە و ڕابەرێکی موجاهید بناسرێت.
بڕیاری لە سێدارەدانی سەید قوتب بووە هۆکاری هەستانی جیهانی ئیسلام و خۆپیشاندان ئەنجام دران و بڕیارەکە شەرمەزار کرا. هەروەها داوا کرا بڕیارەکە بەتال بکرێت؛ بەڵام لە ٢٩ی ئابی ١٩٦٦ زانا و بیرکار سەید قوتب شەهید کرا.
چەند وتەی واتاداری سەید قوتب کە بۆ ئیسلام گیانی فیدا کرد:
-ئەوانەی گەشتیاری ڕێگای خودان هیچ کات واز لەو ڕێگایە ناهێنن و بێ هیوا و ئومید نابن.
-ئەو کەسانەی خاوەنی پێنووس بن دەتوانن زۆر شت ئەنجام بدەن، بەڵام بەو مەرجە ئەگەر دەیانەوێت فیکرەکەیان بژی دەبێت خۆیان فیدا بکەن.
-ئەی تاغوتەکان! ئێوە دەتوانن لە سەر لاشەکان دەسەڵاتدار بن بەڵام لە سەر فیکرەکان ناتوانن.
-بە شێوەیەکی زەلیل هیچ کەس ناتوانێت بگاتە ئامانجێکی بە شەرەف.
-ئەگەر ٣ کەس پێکەوە بن لە ١٠٠ کەس کە یەکێتی لە ناویاندا نییە چالاکترن.
-هەڵبەت ڕۆژێک ئوممەت لە دایک دەبێت، هیچ لە دایک بوونێک بێ ئێش و ئازار نابێت.
-ئەو ئیسلامەی لە سەر ژیان حوکم ناکات ئیسلام نییە. هەروەها ئەو مسوڵمانەی ئیسلام لە ژیانەکەی جێبەجێ ناکات مسوڵمان نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی دۆرنی لە ناوچەی کۆردۆفانی سوودان ٨ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٤٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٧٢ کەس.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە وڵاتی کۆنگۆ ٥ هەزار و ٧٩٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێبۆلا تۆمار کراوە و ٢ هەزار و ٧٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.