جیهادی ئیسلامی: تۆفانی ئەقسا ڕووداوێکی مێژووییە
جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، دکتۆر محەمەد الهندی، ڕایگەیاند، لێکەوتەکانی تۆفانی ئەقسا لە دەیان ساڵی داهاتوودا داهاتووی فەلەستین و ناوچەکە لە قاڵب دەدات، هەروەک چۆن ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٤٨.
دکتۆر محەمەد ئەلهندی ئاماژەی بەوەدا کە تۆفانی ئەقسا لە دژی رژێمی داگیرکەر ڕووداوێکی مێژووییە.
ئەلهندی جەختی لەوە کردەوە کە ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان گرووپە فەلەستینییەکان بە مەبەستی پێکهێنانی لیستێکی یەکگرتوو و یەکخستنی ڕیزەکان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی ئێستادا ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو وتیشی کە جیهادی ئیسلامی بەشداریی لە گفتوگۆی گرووپە فەلەستینییەکاندا کردووە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی پێداگریی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان، و داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کردووە تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی نیشتمانیی گشتگیر سەبارەت بە چاکسازی و دووبارە بونیادنانەوەی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین بەدەست دێت.
جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنەکان بەم شێوە و میکانیزمەی ئێستا، وەڵامدەرەوەی ئامانج و داواکارییەکانی گەلی فەلەستین نییە، بەڵکوو مافی ئەم گەلە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی زەوت دەکات. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پێش بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان دەبێت لێکتێگەیشتنی نیشتمانی بێتە ئاراوە کە بەشداریی سەرجەم ڕەوتە فەلەستینییەکان لە دووبارە بونیادنانەوەی دامەزراوە نیشتمانییەکاندا مسۆگەر بکات.
ئەلهندی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێستا لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی، داهاتووی فەلەستین و ناوچەکە بۆ دەیەکانی داهاتوو دادەڕێژێت. ئەو شەڕی تۆفانی ئەقسای بە ڕووداوێکی مێژوویی زانی کە چارەنووسی ناوچەکە دووبارە دادەڕێژێتەوە.
هەروەها ناوبراو جەختی لەسەر سەربەخۆیی بڕیاری بەرگریی فەلەستین کردەوە و ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە وەرگرتنی فەرمان لە ئێران یان هەر لایەنێکی دیکە دەکەن.
ئەلهندی ڕەخنەی لە پشتبەستن بە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە ناوچەکەدا گرت و وتی، "شەڕ دەریخستووە کە ئەو میکانیزم و ئامادەکارییانەی دەیان ملیار دۆلاریان بۆ پاراستن و ئاسایشیان تێدا خەرج کراوە، کارایی پێویستیان نییە."
وتیشی کە بەرگریی فەلەستین ڕووبەڕووی دوژمنێک بووەتەوە کە بە پێشکەوتووترین چەک پڕچەک کراوە و لە پاڵپشتیی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان سوودمەندە، لە کاتێکدا بە وتەی ئەو ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی فەلەستینیان بەتەنیا جێهێشتووە. ئەلهندی جەختی لەوە کردەوە کە دانیشتووانی کەرتی غەززە ئیتر توانای بەرگەگرتنی کۆمەڵکوژی و برسێتیی زیاتریان نەماوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی دۆرنی لە ناوچەی کۆردۆفانی سوودان ٨ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٤٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٧٢ کەس.
زانا و بیرکار میسڕی سەید قوتب کە لە بارەی ئیسلام بووە خاوەنی ناسنامەیەکی بژاردە و بۆ باوەریەکەی تێکۆشان کردوە و لە ئەنجامیدا شەهید بووە، یادی ٦٠مین ساڵوەگەری شەهید بوونی سەید قوتب دەکرێت.