ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-9 Reaper لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز خستۆتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران بڵاویکردەوە، "چەند خولەکێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان "MQ-9" دوای ئەوەی کەوتە بەر تەقەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، خرایە خوارەوە.
هەروەها دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی خستنەوە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری MQ-9ی ئەمریکی لە سەر گەرووی هورمزی ڕایگەیاند.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ١٣ی ئابدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا لانیکەم ٤٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reaper لەدەست داوە، کە لە کاتی شەڕی لەگەڵ ئێراندا بە شێوەیەکی زۆر بەکاریان هێناوە، بەتایبەتی لە دەوروبەری گەرووی هورمز.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی زیمبابۆی لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان مینیپاسێک و بارهەڵگرێک ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی سەهیۆنی لە ماوەی شەوێکدا هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و فەلەستینیەکانی دەستبەسەر کرد.
لە وڵاتی نیپاڵ دوای هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٩٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.