ئۆتۆمبێلێکی پڕ تەقەمەنی لە ئیدلب تەقیەوە: ٢ کوژراو و ٥ بریندار
لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی پڕ تەقەمەنی، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەوڵەتی سانا، بە پشتبەستن بە بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پارێزگاکە، ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنی لە ناوچەی بنیش لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
دوای تەقینەوەکە، دوکەڵی ئەستوور بەرز بووەوە بۆ ئاسمان.
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلبی سوریا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکان ڕایگەیاند ژمارەیەک لە دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانی نەقەب بە هۆی بەدخۆراکی و سیاسەتی برسی کردن، تووشی لاوازیی توندی جەستەیی و شکانەوەی بەردەوامی ددانەکانیان بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٠٩ کەس.