ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە: ٥ کەس شەهید بوون و ٦٨ کەسیش بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە پارێزگای هورمزگانی ئێران ٥ کەس شەهید بوون و ٦٨ کەسیش بریندار بوون.
ئەمریکای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوچەی کۆهەستەک لە شارۆچکەی سیریکی پارێزگای هورمزگانی وڵاتی ئێران.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە کرایە ئامانج و ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو و ٦٨ کەسیش بریندار بوون کە ١٥یان منداڵ بوون.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکەی وەک "تاوانی جەنگی" وەسف کرد.
دوای هێرشەکە ئێران ڕایگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنی وڵامدانەوە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەنجام دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە غەززە، ٧ فەلەستینی کە ٢یان منداڵ و یەکێکیان ژن بوو شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
سەرچاوە فەلەستینییەکان وردەکاریی نوێیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی ئەلکەتیبە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە بڵاو کردەوە؛ ئۆپەراسیۆنێک کە تێیدا هێزێکی تایبەتی چەکدار دزەی کردە ناوچەکە و هەوڵی دا یەکێک لە بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانی بەرگری بکاتە ئامانج، بەڵام دوای ئاشکرابوونی هێزە هێرشبەرەکان، تێکهەڵچوونێکی توند لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد و ئۆپەراسیۆنەکە نەگەیشتە ئامانجی سەرەکیی خۆی.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەهیۆنی بۆردومانی ناوچەی نەباتییەیان لە باشووری لوبنان کرد.