بەرنامەی خۆراکی جیهانی: ٢٠٠ هەزار فەلەستینی لە یارمەتییە خۆراکییەکان بێبەش کران
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند یارمەتییە خێزانییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی کەمیی سەرچاوە دارایییەکانەوە بۆ نیوە کەم بووەتەوە و لە ئەنجامدا، پشتیوانیی خۆراکی بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار فەلەستینی ڕاگیراوە.
شان هیوز، بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە فەلەستین ڕایگەیاند کە پەرەسەندنی هێرشی نیشتەجێبووە سەهیۆنییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنی و قەیرانی ئابووری و بەرزبوونەوەی بێکاری، نائاسایشیی خۆراکیی زیاتر کردووە.
شان هیوز باسی لەوە کرد کە یەک لەسەر ٣ی دانیشتووانی کەناری ڕۆژئاوا بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی هەروەها ڕایگەیاند یارمەتییە نەختینەیییەکانی ئەم دامەزراوەیە لە کەرتی غەززە لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا بۆ نزیکەی ٧٥ هەزار خێزان کەم بووەتەوە.
ئەم دامەزراوەیە هۆشداریی دا لە ئەگەری بەردەوامنەبوونی یارمەتییە مرۆیییەکان، تا کۆتاییی ساڵ لەوانەیە نزیکەی ٩٠ لەسەدی دانیشتووانی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرزی نائاسایشیی خۆراکیی سەخت ببنەوە.
لە هەمان کاتدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی قەیرانێکی بەرفراوانی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە وەرزی زستاندا هۆشداریی دا و ڕایگەیاند پیسبوونی ئاو و تێکچوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوەڕۆ، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی زیاد کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، ژمارەی تووشبووان بە سکچوونی ئاوی سەخت لە نزیکەی ٣٠ هەزار حاڵەت لە مانگی ئادارەوە بۆ زیاتر لە ٥٨ هەزار حاڵەت لە مانگی ئابدا زیادی کردووە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەروەها ڕایگەیاند زیاتر لە ٦٦٠٠ کەس لە کەرتی غەززە دوای بڕینەوەی ئەندامەکانی جەستە پێویستیان بە چاودێریی درێژخایەن هەیە، بەڵام تا مانگی تەممووز تەنیا ١٢ لەسەدی ئەو کەسانەی کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئەندامێکی جەستەیان بڕاوەتەوە، توانیویانە ئەندامی دەستکرد وەربگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
توفان ئەرهورمان، سەرۆک کۆماری قوبرسی باکوور ڕایگەیاند، پاشماوەی کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە کە لە کەناراوەکانی گیرنە نوقم بوو، دۆزرایەوە و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ئیبۆلا بۆ ٣ هەزار و ٧ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا گەیشتووەتە ٦ هەزار و ١٨٦ کەس.
لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارۆچکەی جیبالیا و کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، ٢ فەلەستینی شەهید بوون.