لە نیپاڵ ژمارەی کوژراوەکانی لافاو گەشتە ١٢٥٢ کەس
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٥٢ کەس و ٤ هەزار و ٨٧٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی نیپاڵ، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی ٢٦ی ئاب گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٥٢ کەس و ٤ هەزار و ٨٧٥ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی لافاوەکەدا ٢٩٢ کەس بریندار بوونەتە و ١١ هەزار و ٩٩٣ کەسیش لەناوچەکە چۆڵ کراون.
هەروەها باس لەوە کرا، ٦٣٩ کەس لە بێ سەروشوێنەکان کرێکاری وێستگەی کارەبایین و ٥٨٣ کەسیش هاوڵاتی بینانین.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بە بەشداری ٢١ هەزار و ٣١٤ کارمەندی فڕیاگوزاری بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە ئەگەری بەکارهێنانی ڕێگەی سوریا وەک بەدیلێک بۆ گەرووی هورمز دەکات.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خارکیڤ و یەکێکیان لە کۆماری گەلی دۆنێتسک کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە باشووری چین شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.