سەرییەکانی قودس: موجاهیدێک لە هێرشی بەکرێگیراوەکاندا شەهید بوو
سەرییەکانی قودس ڕایگەیاند، لەگەڵ میلیشیا بەکرێگریراوەکانی هاوکاری رژێمی سەهیۆنیدا تێکهەڵچوونیان هەبووە، کە هەوڵی ڕفاندنی یەکێک لە موجاهیدەکانیان دەدا لە ناوچەی ئەلقەرارە لە باکووری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە و یەکێک لە موجاهیدەکان بە ناوی فادی عەلی سەعید عەبادلە لە میانی ڕووداوەکەدا شەهید بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی لیواکانی قودس، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، کۆمەڵێک میلیشیای بەکرێگیراوەکانی هاوکاری رژێمی داگیرکەر بە پاڵپشتیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رژێمی سەهیۆنی، بەرەو شەقامی ئەلجەمیزە لە ناوچەی ئەلقەرارە لە باکووری خان یونس پێشڕەوییان کردووە.
ڕاگەیەندرا کە میلیشیاکان هەوڵی ڕفاندنی ئەندامێکی سەرییەکانی قودسیان داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەندامانی سەرییەکانی قودس لە ناوچەکە ئەو گروپەیان بینیوە و لە نزیکەوە شەڕێکی تەقەیان لەگەڵ میلیشیاکان کردووە بە بەکارهێنانی نارنجۆک و چەکی مامناوەند. لە تێکهەڵچوونەکەدا بەشێک لە میلیشیاکان کوژراون و بریندار بوون.
دوابەدوای ئەمەش ڕاپۆرت کرا کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکدارەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی پشتیوانی لە کشانەوەی ئەو گرووپە میلیشیایە لەو ناوچەیە کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، میلیشیاکان تەقەیان لە فادی عەلی سەعید عەبادلە، ئەندامی سەرییەکانی قودس کردووە و بە دیلیان گرتبوو و لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێیان هێشتووە. باس لەوەش کراوە کە دواتر میلیشیاکان لە ناوچەکە کشاونەتەوە و ئەندامە بریندار و کوژراوەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
سەرییەکانی قودس شەهیدبوونی فادی عەلی سەید عەبادلە ئەندامی کەتیبەی ئەلقەرارەی لیوای خان یونسیان ڕاگەیاند و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مەیدانی، کە لەلایەن وەقفی یەتیمەکانەوە دروست دەکرێت بۆ جێگرتنەوەی نەخۆشخانەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەرەوە وێران بووە، بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٨٧ کەس و ٥ هەزار و ٨٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە ئەنجامی تەقەی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەردەم دەروازەی شام لە مزگەوتی ئەقسا فەلەستینیێک شەهید بوو.