هێزەکانی داگیرکەر خاڵێکی پشکنینیان لە ناوچە گوندنشینەکانی قونەیترە لە سوریا دامەزراندووە
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بازگەیەکیان لە گوندی ئوفانییە لە ناوچە گوندنشینەکانی باکووری قونەیترە دامەزراندووە.
لە چوارچێوەی هێرشە بەردەوامەکانی سەهیۆنییەکان بۆ سەر باشووری سوریا، دەوریەیەکی داگیرکەر کە لە ٣ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، خاڵێکی پشکنینیان لە گوندی ئوفانییە لە لادێی قونەیترەی باکووری سووریا دامەزراند.
هەروەها ئۆتۆمبێلی هێزە داگیرکەرەکانیش لە دەوروبەری گوندەکەدا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دەستبەسەرکردن یان هەڵکوتانە سەریان نییە.
ئەم پێشێلکارییانە لە چوارچێوەی هێرش و بڵاوەپێکردنی سەربازی بەردەوام لە لایەن رژێمی داگیرکەر لە ناوچە گوندنشینەکانی قونەیترە و دامەزراندنی بازگەی کاتی و گەڕان و زیادبوونی چالاکییەکان لە ژمارەیەک گوند و شارۆچکەدا ئەنجام دەدرێن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی داگیرکەر چوونەتە ناو گردی ئەلدەرایەت لە ڕۆژاوای گوندی ئەلموعەلەقە لە باشووری لادێکانی قونەیترە و دەستێوەردان و جموجۆڵە سەربازییە دووبارەبووەکانی سەهیۆنییەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.
بەگوێرەی ڕوانگەکە، هێزەکانی داگیرکەر بە دەوریەیەکی سەربازییەوە چوونەتە ناو گردەکە، کە ٢ تانکیشی تێدابوو و بۆ ماوەیێک لەو ناوچەیە ماونەتەوە پێش ئەوەی بکشێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لێژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ٤ زیندانی لوبنانی لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە ڕادەستی سوپای لوبنان کران.
دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مەیدانی، کە لەلایەن وەقفی یەتیمەکانەوە دروست دەکرێت بۆ جێگرتنەوەی نەخۆشخانەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەرەوە وێران بووە، بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٨٧ کەس و ٥ هەزار و ٨٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.