وەڵامی ڕووسیا بۆ ئەڵمانیا: ئەمە سەرەتای شەڕێکی ڕاستەقینەیە
سەرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بڕیارەکانی ئەڵمانیای لە دژی ڕووسیا بە سەرەتای شەڕێکی ڕاستەقینە ناوبرد و ڕایگەیاند، "ئەوان (ئەڵمانییەکان) جارێکی دیکە شەڕیان دەوێت".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای پەخشی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی دەوڵەتی ڕووسیا (VGTRK)، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سەرگەی لاڤرۆڤ، هەڵسەنگاندنی بۆ ڕوانگەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە ڕووسیا کرد.
لاڤرۆڤ وەبیری هێنایەوە کە هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا ڕێوشوێنی دژ بە ڕووسیا گرتەبەر و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕێوشوێنانە بریتی بوون لە داخستنی کونسوڵخانەی گشتی ڕووسیا لە بۆن و ماڵی ڕووسیا لە بەرلین.
لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، "ئەوان (ئەڵمانییەکان) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بینی و ڕایانگەیاند کە هی ڕووسیایە. کەس لێکۆڵینەوەی لە ڕاستییەکان نەکرد. ئەمە لە ڕاستیدا سەرەتای شەڕێکی ڕاستەقینەیە. لەبیرمە کە ئەڵمانییەکان تەنانەت پێش جەنگی جیهانی دووەمیش ئەرکە دیپلۆماسییەکانیان داخست. ئەمە بە تەواوی قبوڵکراو نییە. ئەوان جارێکی دیکە شەڕیان دەوێت."
وەزیر لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە ئەڵمانیا لە مێژووی خۆی فێر نەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی دوورگەیی کیپ ڤێردی ئەفریقا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەربازە سەهیۆنییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە نیپاڵ و دەوروبەری نزیک سنووری چین گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٥٥ کەس بەرزبووەتەوە و نزیکەی ٥ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.