هێرشی سوپای سەهیۆنی بۆ سەر کەرناری ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی ٩ فەلەستینی
سەربازە سەهیۆنییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، داگیرکەرانی سەهیۆنی لە ڕەوتی ئەم هێرشانەدا ٩ فەلەستینییان، لەوانە پارێزەرێکی مافی مرۆڤ و ژمارەیەک لە دیلە ئازادکراوەکان، دەستبەسەر کرد.
سوپای رژێمی داگیرکەر بە هێرشکردنە سەر شارۆچکەی کەفر قەلیل لە باشووری نابلوس، پەلاماری ژمارەیەک ماڵی فەلەستینییەکانیان دا و پشکنینیان کردن و بەراء نەواف عامر لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کرد.
سەربازە سەهیۆنییەکان هەروەها بە هێرشکردنە سەر گەڕەکی زاهیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نابلوس، ٢ فەلەستینییان بە دیل گرت.
ئەنجومەنی یاسایی یانەی دیلی فەلەستین ڕایگەیاند کە داگیرکەرانی سەهیۆنی ٣ هاووڵاتیی فەلەستینییان لە شارۆچکەی تەممون کە دەکەوێتە باشووری تووباس، دەستبەسەر کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئوسامە نەخلەی ئازادکراو و بەرپرسی هەماهەنگیی ئەنجومەنی خوێندکارانی زانکۆی بێرزەیتی، پاش پەلاماردانی ماڵەکەی لە گەڕەکی تیرە لە ڕامەڵڵا، دەستبەسەر کرد.
سەربازە سەهیۆنییەکان هەروەها بە هێرشکردنە سەر باشووری شاری ئەلخەلیل، ١ فەلەستینییان لە ناوچەی واد ئەلجەوایە دەستبەسەر کرد.
سەربازە سەهیۆنییەکان بەیانیی ئەمڕۆ بە هێرشکردنە سەر گوندی کەفر قەدووم لە ڕۆژهەڵاتی قەلقلییە، پەلاماری چەندین ماڵی فەلەستینییەکانیان دا و پشکنینیان کردن.
ئەوان هەروەها هێرشیان کردە سەر گوندی عەزمووت لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس، گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شاری جەنین، شارۆچکەی جەبەع لە باشووری جەنین و گوندی ڕوومانە لە ڕۆژئاوای جەنین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی دوورگەیی کیپ ڤێردی ئەفریقا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە نیپاڵ و دەوروبەری نزیک سنووری چین گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٥٥ کەس بەرزبووەتەوە و نزیکەی ٥ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.
سەرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بڕیارەکانی ئەڵمانیای لە دژی ڕووسیا بە سەرەتای شەڕێکی ڕاستەقینە ناوبرد و ڕایگەیاند، "ئەوان (ئەڵمانییەکان) جارێکی دیکە شەڕیان دەوێت".