هەرەسی بەفر لە قەوقازی باکوور: ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هەرەسی بەفر لە قەوقازی باکوور لە ڕووسیا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لەسەر چیای میژیرگی لە ناوچەی کابەردینۆ-بەلکەریای باکووری قەوقاز ڕووی داوە.
هەرەسی بەفر بەسەر شاخەکەدا هاتە خوارەوە کە بەرزییەکەی ٥ هەزار مەتر بوو و شاخەوانەکان لە ژێر بەفردا مانەوە. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ کەسیش بریندار بوون و ٦ کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدەن کە هەرەسێکی گەورەی بەفر لە لوتکەکەوە بەرەو خوارەوە دەڕوات.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، دوای ئەو ڕووداوەکە، تا ئێستا ٦ کەس بێسەروشوێنن و ٥ کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باکووری وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی گازی ژەهراوی لە ناو کانێکدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٢٢ کەس.
لە وڵاتی دوورگەیی کیپ ڤێردی ئەفریقا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.