سوریا: لە ڕێگەی ئەمریکاوە لەگەڵ ئیسرائیل دانوستان دەکەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەر هێڵەکانی پێشوو
ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، "لەگەڵ نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر وڵاتەکەی و گەڕانەوە بۆ ئەو هێڵانەی کە پێش ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هەبوون، دانوستان دەکات."
ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە ١٦٦ەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە قسەی کرد و ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە ژێر چەتری کۆمکاری عەرەبی لە کاتێکدا کۆدەبینەوە کە هاودەنگی و دیدگایەکی یەکگرتوو پێویستە".
شەیبانی ئاماژەی بەوە دا کە بڕیاری ناوەندکردنی چەک و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵکردنی چەک مافێکی ڕەهای سەروەری دەوڵەتە و وتی، "ئامانجمان پاراستنی سوورییەکانە لە یەک وڵاتدا."
شەیبانی ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی و کشانەوە بۆ سەر هێڵەکان پێش ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەردەوامە.
شەیبانی جەختی لەوە کردەوە کە گرنگی بە ئاوەدانکردنەوەی سوریایە و وتی "ئێمە ڕەتیدەکەینەوە بەشداری لە ململانێیەکدا بکەین کە هەوڵەکانمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان لە ڕێڕەو دەربهێنێت."
شەیبانی ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە کە مافی عەرەبەکان لە جۆلانی داگیرکراو لەبیرناکرێت، سوریا پابەندە بە چارەسەری دیپلۆماسی و کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە هێرش و گرتن و پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوەڕاستی هیندستان لە ئەنجامی خواردنەوەی کحول، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
رژێمی سەهیۆنی لە گوندی عەقرەبا لە نزیک نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەمارۆی ماڵێکی دا و تەقەی کرد. دوابەدوای ئەو پێکدادانانەی کە بەدوای خۆیدا هێنا، هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە عەبدولکەریم بەنی جابیر شەهید بووە.
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٣ نهۆمی لە ئەبوجای پایتەختی وڵاتی نێجیریا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.