سەردەمی دراوە نیشتمانییەکان لە بازرگانی بریکسدا
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، ئێستا لەسەدا ٩٠ی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتانی بریکس بە دراوی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلاین، ڕایگەیاند کە سیستەمی یەک جەمسەری داڕماوە و بریکس نوێنەرایەتی زۆرینەی جیهانی دەکات. جەختیشی لەوە کردەوە کە زیادبوونی بازرگانی بە بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکان و سیاسەتەکانی بەهێزکردنی مامەڵەکان لە دەرەوەی دۆلار سەرکەوتوو بووە.
پێسکۆڤ ڕایگەیاند کە ڕووسیا گرنگییەکی زۆر بە سەرۆکایەتی بریکسی هیندستان دەدات و باوەڕی خۆی دەربڕی کە لوتکەی داهاتوو سەرکەوتوو دەبێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری ستراتیجیی نێوان مۆسکۆ و نیودەلهی بۆ زۆرێک لە کەرتەکان درێژدەبێتەوە، لەوانەش بۆشایی ئاسمان، هەروەها پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان پوتین و مودیدا هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرش بۆ سەر دامەزراوە وزەییەکانی سعوودیە لە باشووری ئەو وڵاتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس سەبارەت بە پەرەسەندنی تاوانە جەنگییەکانی حکوومەت و سوپای رژێمی سەهیۆنی و لێکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکانی ئەم رژێمە لە کەمپی شوعفات و شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، هۆشداری دا.
لە ناوەڕاستی هیندستان لە ئەنجامی خواردنەوەی کحول، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.