هۆشداریی حەماس سەبارەت بە پەرەسەندنی تاوانە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە شوعفات و عەناتا
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس سەبارەت بە پەرەسەندنی تاوانە جەنگییەکانی حکوومەت و سوپای رژێمی سەهیۆنی و لێکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکانی ئەم رژێمە لە کەمپی شوعفات و شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، هۆشداری دا.
حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە گەمارۆدانی توند، داخستنی دەروازەکان، وێرانکردنی ژێرخانەکان و دەستبەسەرکردنی بەرفراوانی هاووڵاتییانی فەلەستینی هاوڕێ بووە.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە شاری قودس و سەرجەم شارۆچکە و کەمپەکانی بە تەواوی وەک فەلەستینی دەمێننەوە و هەوڵەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ پەراوێزخستنی قودس، بەجوولەکەکردنی و سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەم شارەدا، لە بەرامبەر خۆڕاگری، ئیرادە و پێداگریی دانیشتووانەکەیدا شکست دەهێنێت.
حەماس وتیشی کە مەکینەی جەنگیی رژێمی سەهیۆنی ناتوانێت پلان و پڕۆژەکانی دروستکردنی کۆمەڵگەنشینەکانی بەرەوپێش ببات و گەلی فەلەستین هێشتا لەسەر خاک و مافەکانی خۆی پێداگر و خۆڕاگر دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکان دەوەستێنرێن و داگیرکاری کۆتایی دێت.
حەماس هەروەها داوای لە حکوومەتەکان و گەلانی جیهان کرد کە بۆ خستنەپەستانی سەر رژێمی سەهیۆنی بە مەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی، دادگاییکردنی سەرکردەکانی ئەم رژێمە بەهۆی تاوانەکانیان و دەستەبەرکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانییەک بۆ گەلی فەلەستین لە بەرامبەر پەرەسەندنی دەستدرێژییەکانی داگیرکەراندا، جووڵەیەکی بەرفراوان و کاریگەریان هەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرش بۆ سەر دامەزراوە وزەییەکانی سعوودیە لە باشووری ئەو وڵاتە.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، ئێستا لەسەدا ٩٠ی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتانی بریکس بە دراوی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.
لە ناوەڕاستی هیندستان لە ئەنجامی خواردنەوەی کحول، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.