هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە
سوپای رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی تۆپخانەیی و تەقاندنی گولەی ڕووناککەرەوەی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام دا.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، یەکەی تۆپخانەیی سوپای رژێمی داگیرکەر لە نوێترین دەستدرێژیی خۆیدا، هێرشێکی سەختی کردە سەر ڕۆژهەڵاتی جەبالیا.
هاوکات لەگەڵ ئەم تاوانە، سوپای سەهیۆنی گوللەی ڕووناککەرەوەی ئاراستەی دەوروبەری گۆڕەپانی “ئەبووشەرخ” لە باکووری کەرتی غەززە کرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەلەمە جەنگییەکانی سوپای سەهیۆنی تەقەیان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای کەرتی غەززە کرد.
هەروەها سوپای سەهیۆنی باکووری کەمپی ئەلبورەیجی لە نزیک پردی "وادی غەززە" کردە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی خۆی.
لە باشووری غەززەش، داگیرکەرانی سەهیۆنی گولڵەی ڕووناککەرەوەیان ئاراستەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی "ئەلقەرارە" لە باکووری شاری خان یوونس کرد.
لە دەستدرێژییەکی دیکەشدا، بەلەمە جەنگییەکانی سوپای سەهیۆنی کەناراوەکانی دەریای رەفەحیان کردە ئامانجی هێرشە بەرفراوانەکانی خۆیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری نۆڤۆرۆسیسک کە یەکێکە لە شارەکانی کەنارەکانی دەریای ڕەشی ڕووسیا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەدا ١.٦ بەرز بوویەوە و بووە ٩٩.٤٩ دۆلار.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەوە بەهۆی پچڕانی سەهۆڵبەندانێک لە هیمالایا لە ٢٦ی ئاب و لافاوەکەی ڕووباری بۆتێکۆشی لەسەر سنووری نیپاڵ و چین گەیشتە ١٣٥٧ کەس.