وەزارەتی گەشەپێدانی غەززە: ئیدیعای کۆتاییهاتنی برسیەتی چەواشەکارییە
وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی فەلەستین لە غەززە، ئیدیعاکانی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی برسیەتی و نەبوونی قەیرانی ئاسایشی خۆراک لە کەرتی غەززەی بە توندی سەرکۆنە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم لێدوانانە هەوڵێکی پڕوپاگەندەییە بۆ چەواشەکردنی ڕاستییەکان و شاردنەوەی ڕەهەندەکانی کارەساتی مرۆیی لەم ناوچەیەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین بە پشتبەست بە وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی کە بە سیاسەت، ڕێکار و بەربەستەکانی خۆی بووەتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانی مرۆیی لە غەززە و پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەتایبەتی ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە چوونەژوورەوەی ڕۆژانەی ٦٠٠ بارهەڵگر، نەبووە، نە لە ڕووی ئەخلاقی و نە لە ڕووی بابەتییەوە شیاوی ئەوە نییە کە خۆی وەک مەرجەعی هەڵسەنگاندنی دۆخی خۆراکیی خەڵکی سڤیلی فەلەستین بناسێنێت.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە داتا و پڕوپاگەندەکانی رژێمی سەهیۆنی ناتوانێت ئەو ڕاستییە لەناو ببات کە خەڵکی غەززە هەموو ڕۆژێک لەگەڵیدا دەژین.
وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی غەززە هەروەها پشتبەستنی رژێمی سەهیۆنی بە بوونی هەندێک کەرەستەی خۆراکی، بەتایبەتی خۆراکی لەقوتوونراو و پاقلەمەنییەکان، لە ژمارەیەک لە بازاڕەکاندا وەک بەڵگەیەک بۆ نەبوونی برسیەتی بە چەواشەکارییەکی ئەنقەست و گومڕاکەرانە وەسف کرد.
ئەم وەزارەتە جەختی لەوە کردەوە کە تەنها بوونی کاڵایەک لە فرۆشگاکاندا بە واتای ئەوە نایەت کە کەرەستەی خۆراکیی بەردەستی خەڵک بەپێی پێویست، هەمەجۆر یان ڕێکوپێک بێت.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە لێدوانەکانی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە نەبوونی قەیرانی برسیەتی لە درێژەی هەوڵەکانی ئەم رژێمە بۆ باشتر نیشاندانی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە و شاردنەوەی بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بە مەینەتییەکانی خەڵکی سڤیل دەخرێتە ڕوو.
وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی فەلەستین لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە پێویستە سکاڵای هاووڵاتییان سەبارەت بە کەڵەکەبوونی هەندێک جۆری هاوکارییە خۆراکییەکان بخرێتە بەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، و لە ناوەندە فریاگوزارییەکان، بەتایبەتی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوە مرۆییەکانی دیکە داوای کرد پێداچوونەوە بە جۆر و بڕی هاوکارییەکان و میکانیزمەکانی دابەشکردنیاندا بکەن و هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە بەرپرسەکان زیاتر بکەن.
ئەم وەزارەتە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان لەگەڵ پێداویستییە ڕاستەقینەکانی دانیشتووانی غەززە یەک بگرنەوە و لە دیاریکردنی جۆر و چۆنیەتیی دابەشکردنیاندا، دۆخی کەرەستە خۆراکییە بەردەستەکان، هەمەجۆریی خۆراک و پێداویستییەکانی منداڵان، ژنان، بەساڵاچووان، کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و چینە زیانپێکەوتووەکانی دیکە لەبەرچاو بگیرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٥٢ کەس.
خواجە عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر سعودیە دەتوانێت پەیمانی بەرگری بەکۆمەڵ لە مەککە دەستپێبکات و وتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە وڵاتانی واژۆکار بە هێرشکردنە سەر هەموو لایەنەکان هەژمار دەکرێت.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی ئەمریکی و هەشت کەشتی نەوتهەڵگری ئەمریکایان لە گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج.