ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ئیدلب بۆ ١٤ کەس بەرزبووەتەوە
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی کاتی کە بۆ کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شاری سەرمەدە لە گوندەکانی ئیدلب ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدلب بە کەناڵی ئەلئیخباریەی ڕاگەیاند، ئامارە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٤ کەس و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئیدلب، تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک کە دەکەوێتە ناوچەی ئەلنیمرە، نزیک شاری سەرمەدە، لە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری ئیدلب ڕووی داوە.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی وەزارەت و یەکەکانی وەزارەت سەرقاڵی پاراستنی شوێنی ڕووداوەکەن.
ڕاگەیەندرا کە ئەگەری زۆرە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە و هەروەها تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ یەکەی پزیشکی دادوەری لەکاتێکدا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
دوابەدوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی مووەفەق سالتی لە ئوردن، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا زیانیان بەرکەوت.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس، پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی شەهیدبوونی فەرەح ئەحمەد عەبدولمەجید حامد، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی ئەم کەتیبانەی لە کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.