ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە سویسرا: ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار
پاسێکی گەشتیاری کە گەشتیارانی هۆڵەندیی هەڵگرتبوو لە کانتۆنی گراوبۆندێن لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیس، ڕووداوەکە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە نێوان گوندەکانی سوش و زێرنێز ڕوویداوە. پاسەکە دوای ئەوەی خۆی کێشا بە بەربەستێکی کەناری ڕێگاکەدا وەرگەڕا.
پۆلیسی سویسرا تا ئێستا ژمارەی وردی کوژراو و بریندارەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکردووە. بەڵام ڕاپۆرتە میدیاییەکانی سویسرا ئاماژە بەوە دەکەن کە ٤٨ کەس لەناو پاسەکەدا بوون.
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی گەشتیاری هۆڵەندا (ANVR) ڕایگەیاند، سەرنشینەکان هاوڵاتی هۆڵەندین. کۆمپانیای گەشتوگوزاری ئۆئاد کە گەشتەکەی ڕێکخستووە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا خەم و شۆکێکی قوڵی خۆی بۆ ڕووداوەکە دەربڕیوە و پاڵپشتی خۆی پێشکەش بە قوربانییەکان و کەسوکاریان دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆچا هۆشداریی دا سەبارەت بە پەرەسەندنی ڕووخاندنی خانووەکان و موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە لە مسافیر یەتا لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ١٥ی ئایارەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٢٦٧ کەس بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و شارەزایان هەڵسەنگاندنی خۆیان بە ترامپ گەیاندووە کە شەڕ لەگەڵ ئێران دەتوانێت تا کۆتایی سەرۆکایەتییەکەی، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوام بێت.