لە نێجیریا هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسێک ئەنجام درا: ١١ کوژراو
لە ویلایەتی پلاتیاوی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
تێنگۆنگ روانگ سکرتێری یەکێتی گەنجانی ناوچەی بێرۆمی ویلایەتی پلاتیاوی وڵاتی نێجیریا ڕایگەیاند، گروپێکی چەکدار لە ناوچەی بێرۆم تەقەی کردووە سەر پاسێک.
روانگ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
روانگ ئاماژەی بەوە کرد کە بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و تیمەکانی ئاسایش لەبارەی هێرشەکە ئاگادار کراون.
لە وڵاتی نێجیریا زۆر جار ئەم جۆرە هێرشانە ڕووی دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای زیادبوونی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بزووتنەوەی انصارالله لە شارەکانی جددە، یەنبوع، تائیف، ئەلعولا، ئەبها و جەزان، باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لە کاتی پشکنینی ماڵاندا، لانیکەم ١١ فەڵەستینییان دەستبەسەر کرد کە ژمارەیەک لە دیلە ئازادکراوەکانیان تێدایە.
دەسەڵاتی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕێکخستنی تێپەڕین بەناو گەرووی هورمز دامەزرا، ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٧٧ کەشتی بە هۆی پێشێلکارییەکانی گەرووی هورمزەوە بۆ لیستی سزاکان زیاد کراون.