لە ئێران فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر بە شێوەیەکی بەپەلە نیشتەوە
لە ئێران فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە بەپەلە نیشتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویان کردۆتەوە، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ ٧٣٧ی سەر بە هێڵی ئاسمانی سەپاهان بە هۆی کێشەی بزوێنەر و ئامێری نیشتنەوە بە شێوەیەکی بەپەلە لە شاری مەشهەد نیشتەوە.
فڕۆکەوانەکە لە گەشتی مەشهەد- کرماشان باری نائاسایی ڕاگەیاند، کە بووە هۆی گەڕانەوەی بۆ فڕۆکەخانە. بەهۆی ڕووداوەکەوە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی فڕینی فڕۆکەخانەی مەشهەد داخراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئاسمانی دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خرایە خوارەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ١٠٨ دۆلار و ٠٦ سەنت دەفرۆشرێت.
انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە سوپای سعوودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.