ڕووداوێکی هاتوچۆ لە وان: ١٣ بریندار
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی ئەلباکی پارێزگای وان ١٣ کەس بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە شارۆچکەی ئەلباکی پارێزگای وان لە ئەنجامی پێکدادانی مینیپاسێک و بارهەڵگرێکدا ڕووی دا. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا مینیپاسەکە وەرگەڕا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، جەندرمە، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ١٣ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵیکی ساوای یەک مانگە بوو.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە نەخۆشخانە و سەبارەت بە ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئاسمانی دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خرایە خوارەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ١٠٨ دۆلار و ٠٦ سەنت دەفرۆشرێت.
انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە سوپای سعوودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.