ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٩٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٨٦٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٦ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٧١ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٨٦٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەشێکی بەرچاو لە بیناسازی "نەخۆشخانەی مەیدانی ئەلجەلا" کە لەلایەن دامەزراوەی یەتیمەکانەوە دەستیپێکردووە، تەواو بووە. بڕیارە بەم نزیکانە نەخۆشخانەکە تەواو بێت و بەڕووی گشتیدا بکرێتەوە.
بزووتنەوەی انصارالله تۆمەتەکانی عەرەبستانی سعوودیە ڕەتکردەوە کە یەمەن مەککە دەکاتە ئامانج و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانیان دامەزراوە نەوتییەکان و بنکە سەربازییەکانی دوور لە شوێنە پیرۆزەکان دەکاتە ئامانج.
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.