ژمارەی کوژراوەکانی لافاوەکەی نیپاڵ گەشتە ١٤٠٣ کەس
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و داڕمانی سەهۆڵبەندان لە ناوچەی ڕەسووا لە نزیک سنووری چین بۆ هەزار و ٤٠٣ کەس بەرزبووەتەوە و هەزاران کەسیش بێسەروشوێنن.
دوای لافاو وێرانکەرەکەی ناوچەی ڕاسووا لە نیپاڵ لە نزیک سنووری چین، ژمارەی کوژراوان لە هەڵکشاندایە.
ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەبێ پچڕان بەردەوامن لە کارەساتەکەدا کە بەهۆی پچڕانی پارچە سەهۆڵبەندانەکانەوە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دروست بووە.
دەسەڵاتی نیشتمانی کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکانی نیپاڵ ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کارەساتەکەوە بۆ هەزار و ٤٠٣ کەس بەرزبووەتەوە. هەوڵەکانی گەڕان بەدوای ٦ هەزار و ١٥٠ کەسدا بەردەوامن کە هێشتا بێسەروشوێنن و ١٣ هەزار و ٧٤٢ کەس بە زیندووی لە ناوچەی زیانلێکەوتوو ڕزگارکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بانگەشەی ئەوە کراوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سعوودی لە ئاسمانی مەئریب خراوەتە خوارەوە و وێنە بڵاوکراوەکانیش ئاڵای سعودیە و ژمارە ٥٥٣٩ لەسەر داروپەردووەکە دەردەخەن. تا ئێستا حکومەتی ڕیاز هیچ لێدوانێکی نەداوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٨٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٨٩٧ کەس.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە چەندین ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا گۆڕەپانی دەستدرێژییەکانی سەربازانی سەهیۆنی بوو، لەوانە هەڵکوتانە سەر، دەستبەسەرکردن، تێکهەڵچوون و تەقەکردن بە فیشەکی جەنگی و گازی فرمێسکڕێژ.
٩٥ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.