هێرشێکی بۆمبی لە پاکستان: ١١ کوژراو
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر مزگەوتێک لە ناوەندی پۆلیس لە شاری کۆهاتی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٥یان پۆلیس بوون.
زولفیقار حەمید بەڕێوبەری گشتی ئاسایشی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر مزگەوتی ناوەندی پۆلیسی کۆهات ئەنجام دراوە.
حەمید باسی لەوە کرد کە هێرشەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٥یان پۆلیس بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە دیمەکان دەبینرێت کە دیواری مزگەوتەکە ڕوخاوە و هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەدرێت کە گیریان خواردووە.
دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و فڕیاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕووسیا داوای لە ژاپۆن کرد کە سیستەمی مووشەکی تایفون کە لە ئەمریکا دروستی کردووە بکشێنێتەوە.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی چاوپۆشی لە داواکارییەکانی دانانی دامەزراوە و چالاکییە ئەتۆمییەکانی لە ژێر چاوەدێریی گشتگیری سەلامەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە.
لە باشووری وڵاتی فلیپین لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.