ئێران: رژێمی سەهیۆنی پشکنینی هەمەلایەنەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕەتدەکاتەوە
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی چاوپۆشی لە داواکارییەکانی دانانی دامەزراوە و چالاکییە ئەتۆمییەکانی لە ژێر چاوەدێریی گشتگیری سەلامەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن نوێنەرایەتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کراوە کە کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەیان ساڵە داوای ئەوە دەکات کە رژێمی سەهیۆنی هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکان و چالاکییەکانی بخاتە ژێر ڕێککەوتنێکی تۆکمەی پاراستن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوایان کردووە ئەو بانگەوازانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە بەبێ مەرج و دواکەوتن جێبەجێ بکرێن، بەڵام ئەو داواکارییانە بێ وەڵام ماونەتەوە.
هەروەها بەڵگەنامە فەرمییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ساڵانی ڕابردوودا داوای لە رژێمی سەهیۆنی کردووە کە پەیوەندی بە پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ناڤۆکییەوە بکات و هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بەڕووی پشکنینە گشتگیرەکانی ئەم ئاژانسەدا بکاتەوە.
رژێمی سەهیۆنی لایەنێکی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی (NPT) نییە و هیچ ڕێککەوتنێکی گشتگیری پاراستنی ئاسایش نییە کە تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بگرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕووسیا داوای لە ژاپۆن کرد کە سیستەمی مووشەکی تایفون کە لە ئەمریکا دروستی کردووە بکشێنێتەوە.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر مزگەوتێک لە ناوەندی پۆلیس لە شاری کۆهاتی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٥یان پۆلیس بوون.
لە باشووری وڵاتی فلیپین لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.