لە ئەنجامی شەڕ لە پاکستان ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی شەڕێک لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ سەرباز و ٨ چەکدار گیانیان لەدەستدا.
سوپای پاکستان ڕایگەیاند، لە ناوچەی هانگوی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات لەگەڵ چەکدارەکان شەڕ ڕووی دا.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا کە ٢یان ئەفسەر بوون. هەروەها ٨ چەکداریش کوژران.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆن بۆ ئەگەری بوونی هێزەکانی چەکدار بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس ڕایگەیاند، هەنگاوی بەرپرسانی رژێمی داگیرکەری تیرۆریست لە داخستنی مزگەوتی ئیبراهیمی بە ڕووی نوێژخوێناندا دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر حورمەت و ناسنامەی ئەم شوێنە پیرۆزە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خان یونس ٥ فەلەستینی بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی ئەلئیس لە باشووری حەلەب ٤ کەس بریندار بوون.