حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئەمریکا کە ڤیزەی بە شاندی فەلەستینی نەدا
حەماس، بڕیاری حکوومەتی ئەمریکای بۆ نەدانی ڤیزەی چوونەژوورەوە بە شاندی فەلەستینی بەرەو نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکۆنە کرد.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ نەدانی ڤیزەی چوونەژوورەوەی بە شاندنی فەلەستینی وتی، "ئەم هەنگاوە بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک دەگیرێتە بەر و پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو ڕێسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییانەیە کە پەیوەستن بە چالاکییەکانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان."
قاسم ئەوەشی خستە ڕوو کە "ئەم بڕیارە نیشاندەری بەردەوامبوونی سیاسەتی لایەنگریی تەواوەتیی ئەمریکایە لە رژێمی سەهیۆنی و هەوڵێکیشە بۆ ڕێگریکردن لە گەیاندنی گێڕانەوە و هەڵوێستەکانی فەلەستینییەکان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس ڕایگەیاند، هەنگاوی بەرپرسانی رژێمی داگیرکەری تیرۆریست لە داخستنی مزگەوتی ئیبراهیمی بە ڕووی نوێژخوێناندا دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر حورمەت و ناسنامەی ئەم شوێنە پیرۆزە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خان یونس ٥ فەلەستینی بریندار بوون.
لە ئەنجامی شەڕێک لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ سەرباز و ٨ چەکدار گیانیان لەدەستدا.