عراقچی: متمانە بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەماوە
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بێکاریگەر بووە و ئەو متمانەیەی کە بە نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە لەدەستچووە.
عراقچیکە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە لێدوانێکی دایەوە.
عراقچی ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک وڵات هەن کە بە مافی خۆیان دەزانن هەرچی بیانەوێت بیکەن و وتی، "لە بەرامبەر رژێمێکی وەک رژێمی سەهیۆنی کە لە تاوانکاری کەڵک وەردەگرێت، مەیدانێکی تەواو ئازاد هەیە بۆ هەر کارێک کە بیەوێت بیکات.
عەباس عراقچی ئاماژەی بەوەدا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەوروپا بێدەنگ بوون لە بەرامبەر ئەوەی ڕوودەدات، هیچ ئیدانەیەکی جددیش لەلایەن ئەو وڵاتانەوە نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی تێلانگانا لە هیندستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا.
رژێمی سەهیۆنی درێژە بە داگیرکاری و چالاکییە سەربازییەکانی لە قونەیترە، دەرعا و لادێکانی دیمەشق لە باشووری سووریا دەدات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٧٧ کەس.