لە ئەنجامی هێرشی سعوودیە بۆ سەر شاری موخای سعوودیە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سعوودیە بۆ سەر شاری بەندەری موخای یەمەن، ٦ کەس کوژران و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیاکانی ژێر کۆنتڕۆڵی انصارالله، هێرشە ئاسمانییەکانی سعوودیە پێشتریش ماڵێکیان لە شاری موخا کە شارێکی ستراتیجی بەندەری دەریای سوورە لە پارێزگای تائیز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن کردە ئامانج.
بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە، "فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە ٣ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر کەمپێکی مەدەنی لە شاری موخای ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ٦ کەس کوژراون کە ٢یان منداڵ و یەکێکیان ژن بوو و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون".
هەروەها کەناڵە تەلەفزیۆنییەکە وێنەی منداڵانی لە نێو ئەو کەسانەی لە هێرشەکاندا کوژراون و برینداربوون، پەخش کردووە.
سعوودیە هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری یەمەن بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی انصارالله ئەنجام دەدات، انصارالله-یش بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجەکانی ناو سعوودیە وەڵامی دەداتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا.
ئێران ئایر سەرەڕای هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ گەمارۆکان بەردەوامە لە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی، تا ئێستاش فەرمانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی پێنەگەیشتووە.
لە ویلایەتی تێلانگانا لە هیندستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا.