انصارالله: سعودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە ٥٢ هێرشی ئاسمانی یەمەنی کردە ئامانج
فەریق یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله-ی یەمەن ڕاپۆرتی دا کە فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە ٥٢ هێرشی ئاسمانییان لە ٥ پارێزگا ئەنجام داوە.
سەریع وتەبێژی انصارالله ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە ٥٢ هێرشی ئاسمانییان لە پارێزگاکانی حودەیدە، تائیز، ئەلبەیدا، مەئریب و سەعدە ئەنجام داوە.
سەریع ڕایگەیاند کە هێرشەکان بە فڕۆکەی ئێف ١٥ و تایفون ئەنجام دراون و فڕۆکە جەنگییەکان لە بنکەکانی خەمیس موشەیت و تائیفەوە هەڵفڕین و بۆردومانی مووشەکیش لە جیزانەوە دەستی پێکردووە.
وتەبێژی انصارالله ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان زیانی زۆریان لێکەوتووەتەوە، لەوانە کوژراو و بریندار، ژن و منداڵ، هەروەها زیان و وێرانکردنی ژمارەیەک دامەزراوەی مەدەنی وەک تۆڕەکانی پەیوەندی، قوتابخانە، پرد و ڕێگاوبانەکان کەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی پنارباشی شاری ڕحا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ ڕووی دا.
فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان ٣ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قەندەهار و ناوچەکانی دەوروبەری لە ئەفغانستان ئەنجام دایەوە.
لە وادی زاگار، لە ناوچەی چیای ڕەشی لیبیا، ٣ ئەندامی خێزانێک بەهۆی ئاوی لافاوەوە ئۆتۆمبێلەکەیان بردە خوارەوە، گیانیان لەدەستدا.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی پەیامی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە ڕووی داوە و مەرجە ڕوونەکانی تاران گەیاندووە.