لە کازاخستان ٩ سەرباز لە کاتی مانۆڕێکی سەربازی لە دەریادا خنکان
لە مەشقێکی دەریایی لە کازاخستان، ٩ کەس دوای ئەوەی لە کاتی مانۆڕێکی دەریایی بردرانە دەریاوە، گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگریی کازاخستان، نۆ سەربازی هێزی دەریایی کازاخستان لە کاتی مەشقەکانی ناوچەی مانگستاو لە باشووری ڕۆژئاوای کازاخستان، بە مردوویی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، بەگشتی ١٩ کەس لە کاتی مەشقەکانی دەریایی لە کەناراوەکانی دەریای خەزەر، بەهۆی تێکچوونی خێرای کەشوهەوا، لەنێویاندا بای بەهێز، شەپۆلەکانیان بردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، سێ کەس ڕزگارکراون، یەکێکیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، گەڕان بەدوای ئەوانی دیکەشدا بەردەوامە بە بەشداری کارمەندانی وەزارەتی باری نائاسایی و فڕۆکەوانی و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری، وەزیری بەرگری داورێن کۆسانۆڤ سەرۆکایەتی کۆمسیۆنێکی وەزارەتی بەرگری دەکات کە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە دەکات بۆ هەماهەنگیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەندین ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا بەرەبەیانی پێنجشەممە گۆڕەپانی هێرشە بەربڵاوەکانی سەربازانی سەهیۆنی و پەلاماردانی ماڵە فەلەستینییەکان، دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان و جێگیرکردنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بوون، کە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان، داخستنی ڕێگاکان و پچڕانی کارەبای دانیشتووانی چەندین ناوچە.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ٨ کەس کوژراون و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەر شارۆچکەی ئەلمەنسووری لە باشووری لوبنانیان کردە ئامانج.