٢ سەربازی داگیرکەر لە غەززە کوژران
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ڕایگەیاند کە لە بەیت حانوون لە باکووری غەززە ٢ سەربازیان کوژراون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە ئەو دوو سەربازە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکی سەهیۆنی کە هەڵگری تەقەمەنی بوو مردوون.
بە پێی ئیدعای داگیرکەران لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا تەنها ٢ سەربازی یەدەگی بەناوەکانی نەداڤ کالی و ئۆفێک مەعلەم مردوون.
شایەنی باسە سوپای داگیرکەر لە هەموو کاتێک ژمارەی ڕاستی کوژراوەکانی خۆی دەشارێتەوە و میدیاکانی داگیرکەر تەنها ئەوەندی سوپای داگیرکەر ڕێگە بدات دەتوانن ژمارەی کوژراوەکان بڵاو بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە نیویۆرک لە کاتی بەشداریکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی سەهیۆنی لە نیویۆرک لە ٨١ـەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ١٠٣ کەس دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، فەلەستینییەک شەهید بوو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی تیلابێری نیجەر نزیک سنووری مالی، ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون.