هێرشی چەکداری لە نیجەر: ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی تیلابێری نیجەر نزیک سنووری مالی، ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگریی نیجەر ڕایگەیاند، هێرشەکە لە شاری فارتال ئەنجامدراوە کە نزیکەی ٢٢ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی عەبالا لە ناوچەی تیلابێری دوورە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە چەکدارانە دەستپێکردووە کە ڕۆژی پێشتر ئاژەڵی سەر بە خەڵکی سڤیلیان دزیوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی گروپێکی چەکدار بوون بە ماتۆڕسکیلەوە لە نزیک فارتال و پێکدادانێک ڕوویدا و تێیدا ژمارەیەک سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ژمارەی قوربانییە سەربازییەکان ئاشکرا نەکراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دەیان کەس لە هێرشبەرەکان بێلایەن کراون و دوای تێکهەڵچوونەکە گروپەکە بەرەو باکوور پاشەکشەیان کردووە.
ژەنەڕاڵ سەلیفۆ مۆدی، وەزیری دەوڵەت و وەزیری بەرگری نیجەر ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەرە هەڵهاتووەکان.
میدیا ناوخۆییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە نافەرمییەکان ئیدیعایان کردووە کە نزیکەی ٢٠ سەرباز کوژراون و ١٠ سەرباز بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ڕایگەیاند کە لە بەیت حانوون لە باکووری غەززە ٢ سەربازیان کوژراون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ئەلتوال لە جیزان هێرشیان ئەنجامداوە و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سعوودی کوژراون و بریندار بوون.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە حەماس بەتەواوی ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو نەخشەڕێگایەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە پلانی ئاشتی بۆ کەرتی غەززە لەسەری ڕێککەوتوون.