وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان: پاکستان هێرش دەکاتە سەر ئەفغانستان بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیەکانی بەپێی ڕێککەوتنی مەککە
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، پاکستانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هێرش دەکاتە سەر ئەفغانستان بۆ لادانی سەرنج لە کێشە ناوخۆییەکان و بەرپرسیارێتیەکانی بەپێی "رێککەوتنی مەککە".
موجاهید لە وتارێکدا لە قوتابخانەیەکی ئایینی لە قەندەهار وتی، "پاکستان ڕووبەڕووی کێشەی سیاسی و ئابووری ناوخۆیی بووەتەوە و هێرشەکانی بۆ سەر ئەفغانستان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک لە ناڕەزایەتییەکان و کێشە ناوخۆییەکان لابدات."
موجاهید ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسلام ئاباد بە هێرشکردنە سەر ئەفغانستان، ئامانجی خۆی لە پابەندبوونەکانی بەپێی "رێککەوتنی ئاسایشی مەککە" کە لەگەڵ سعودیە واژۆکراوە، خۆی بدزێتەوە و خۆی وەک ئەوەی لە شەڕدا نیشان بدات.
موجاهید وتی، "پاکستان بە پێشێلکردنی خاکی وڵاتێکی ئیسلامی دراوسێ هەوڵدەدات سەرنجەکان لە شکستەکانی لابدات. هەروەها ڕەخنەی لە دۆخی سیاسی پاکستان گرت و بانگەشەی ئەوەی کرد کە فەزای سیاسی سنووردارە و ئەو ئازادییانەی کە بە یاساکانی ئەو وڵاتە گەرەنتی کراون ڕێگەپێدراو نین."
موجاهید ڕایگەیاند کە کێشە ئابوورییەکانی پاکستانیش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، پاکستانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵدەدات سەرنجی خەڵک لەم کێشانە لابدات بە بەشداریکردن لە شەڕێکدا لەگەڵ ئەفغانستان.
موجاهید هۆشداری دا لەوەی ئیمارەتی ئیسلامی "وەڵامێکی گونجاو" بۆ "چەوساندنەوە"ی رژێمی سەربازی پاکستان دەداتەوە.
ئەو بەیاننامەیە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە لە پارێزگاکانی قەندەهار، پاکتیا و خوست ئەنجام درا، کە بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە ٤ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرەڕای ئاگربەست و ڕێککەوتنی چوارچێوە، رژێمی سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان دەستپێکرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە باشووری کەرتی غەززە ئافرەتێکی فەلەستینی شەهید بوو.
ئیدارەی ڕیاز دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک داوای لە سەرۆک ئەرکانی تورکیا و پاکستان کرد بەپەلە کۆببنەوە.