رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان
سەرەڕای ئاگربەست و ڕێککەوتنی چوارچێوە، رژێمی سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان دەستپێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی لوبنان ئێنئێنئەی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە رژێمی سەهیۆنی ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی کەفەرتابنیت و نەباتییەی سەرەوەی کردە ئامانج.
باس لەوە کرا کە یەکەیەکی سوپای داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا چوونەتە ناوچەی سەیدان لە بەشی گوندنشینی شارۆچکەی کەفر شوبە.
دەستنیشان کرا کە سەربازانی داگیرکەر کێڵگەیەکیان گەمارۆداوە کە شوانەکانی تێدا ئامادەبوون و تەقەیان لە دەوروبەری کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە باشووری کەرتی غەززە ئافرەتێکی فەلەستینی شەهید بوو.
ئیدارەی ڕیاز دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک داوای لە سەرۆک ئەرکانی تورکیا و پاکستان کرد بەپەلە کۆببنەوە.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، پاکستانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هێرش دەکاتە سەر ئەفغانستان بۆ لادانی سەرنج لە کێشە ناوخۆییەکان و بەرپرسیارێتیەکانی بەپێی "رێککەوتنی مەککە".